بۆ جارى چواره‌م شێروان شێروانى له‌ زيندانى چاكسازى گه‌وران سزادرايه‌وه‌

کوردستان
19:22 - 2022-12-02

نوێنەری زیندانیانی بادینان ئەیهان سەعید له‌ بڵاوكراوه‌يه‌كدا بۆ ڕاى گشتى ڕايگه‌ياند : بۆجاری چوارەم ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی بەبێ هیچ هۆکارێک لەزیندانی چاکسازی گەورانی هەولێر سزادرایەوە.

ده‌قى بڵاوكراوه‌كه‌ :

ـ دوبارە و لەسیناریۆ بەردەوامەکانی ئیدارەی چاکسازی گەورانی هەولێردا زیندانیانی بادینان بە بێ هیچ هۆکارێک سزادەدرێن لەکاتێکدا ئێمە وەک کەسوکاری زیندانیانی بادینان چاوەڕێی ئازادبوونی کەسوکارمان بوین و بەڵێندرابوو وەک ئیدارەی چاکسازی کە چیتر مامەڵەیەکی دروست لەگەڵ کەسوکارمان بکرێت ، بەڵام بەداخەوە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ڕێگا بە پارێزەرانی سزادراوانی بادینان نەدرا کەسوکارمان ببین و لەدواین پێشهاتیش ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی بۆجاری چوارەم بەبێ هیچ هۆکارێک سزادرایەوە و بێ بەشدەکرێت لەهەر مافێکی ئاسایی زیندانیەک .
•ماوەیەکە بە پلان و بەشێوازێکی بەرنامە بۆ دارێژراو و بیانو بەزیندانیانی بادینان دەگیرێت ،لەکاتێکدا کۆی بیانوەکان نامەنتیقی و نالۆژیکین و پێی سزادەردرێن و دەخرێنە هۆڵی دیکە و تاکەکەسی و لەهاورێکانیان جیادەکرێنەوە و دەرون و کەشێکی نائارامیان بۆ دروستدەکرێت ،و بێ بەشدەکرێن لەمافی پەیوەندی کردن و مواجهە و بابەتی بەشداریکردن لە کۆرس و ئەو خولانەی لەچاکسازی ئەنجامدەدرێن وە هەروەها بێ بەشدەکرێن لەپێنوس و قەڵەم چونکە ئەم زیندانیانە تەنها تاوانیان قەڵەمێک بوو .
 • لەکاتێکدا گوهدار زێباری دوای تێپەڕبوونی ٩٠ ڕۆژ لەسزادانی کە بەبێ هیچ هۆکارێک سزادرابوو تاوەکو ئێستا سزادانی بەردەوامی هەیە و لەسەری تەواو نەبوە و ئیدارەی چاکسازی ئامادەنین بیگوازنەوە لای هاورێکانی .
• جێگەی داخە ئەمەی کەدەکرێت بەرامبەر کەسوکارمان بە پلانکراوە و پێشووتر لەبەرامبەر ئەم سزا بەردەوامە سەپێنراو و بێ هۆکارانەدا داوای گواستنەوەیان بۆ سلێمانی کردبوو کە مافی هەر زیندانیەکە بەڵام بەداخەوە وەک هەمیشە تلاعب و دەستی دەستیکردن بەکەیسەکەوە بەردەوامی هەیە و تائێستا وەڵامێک سەبارەت بەئەو پرسە نەدراوەتەوە.
• ئەم مامەڵەی ئیدارەی چاکسازی گەورانی هەولێر بەرامبەر زیندانیانی بادینان دەرخەری پلانێکی ڕەشە بەرامبەر کەسوکارمان ، و ڕوونە هێشتا دوای سزادانیان بە ٦ ساڵیش بەردەوامی بە ئەو رق و حقدەدەن و بەردەوامن لەسزادانی کەسوکارمان لەناو چاکسازیش و چێژ لە ئازاردان دەبینن  ، بۆیە ئەمەی کەدەکرێت پێمان وایە پرۆسەی ئازادی ڕادەربڕین و دیموکراسی زیاتر ئەخاتە ژێر پرسیارەوە ،ئەمەش لەکاتێکدایە کەیسی زیندانیانی بادینان دەنگدانەوە و بویە هۆی ڕەخنەیەکی جددی و پرسی دیموکراسی لەچاوی دەرەوە بەتەواوەتی خستە ژێر پرسیارەوە بەڵام بەداخەوە دەسەڵات وەک نابیستێک بێ باکانە بەردەوامە لە نیشاندانی ڕوویەکی ناشرینی مافی مرۆڤ لە کوردستان پێش چاوی ناوخۆ و دەرەوە.
• ئێمە وەک کەسوکاری زیندانیانی بادینان لەسەر ئەم سزادان و پلانانەی دژبە کەسوکارمان گیراوەتە بەر و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوخۆو دەرەوە و  نوێنەرانی وڵات و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و بواری ڕۆژنامەنووسی ئاگادار دەکەین ، و داواکارین لە لەسەرجەم ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستان بەردەوامی بدەن بە پشتگیری لەکەیسی زیندانیانی بادینان تاوەکو ئازادی سەرجەم زیندانیانی بادینان .

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP