دژه‌ تيرۆر و پۆليسى كه‌ركوك جه‌خت له‌ هاريكارى زياترى نێوانيان ده‌كه‌نه‌وه‌

کوردستان
17:58 - 2022-12-06

دژەتیرۆ و پۆلیسی کەرکوک ھەماھەنگ و ھاریکار دەبن لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی یاساشکێنان و پاراستنی ئاسایشی و ئارامی زیاتر لە کەرکوک.
 
 
بەمەبەستی ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتر بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگاو دەستگیرکردنی تۆمەتباران و لە یاسا ھەڵھاتوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک کۆبوونەوە .
 
 
لە کۆبوونەوەکەدا وەھاب ھەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و لیوا کاوە غەریب عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کەرکوک جەختیانکردەوە لە بەردەوامی و ھاریکاری زیاتر نێوانیان بۆ سەرخستنی کارە ھاوبەشەکان لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر لە شاری کەرکوک و پاراستنی سەروماڵی خەڵک و رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆر.
 
 
لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگی و بەردەوامی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کرایەوە بەتایبەت لەو سنورانەی بۆشایی ئەمنیان تێدایەوە لەوڕووەوە بڕیاری پێویست دران.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP