فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، له سه‌ردانیدا بۆ شاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ به‌شێك له چین و توێژەکانی سنووری شاره‌كه كۆبوه‌وه‌و گوێبیستی ڕاو بۆچوون و پێشنیار‌و کێشەو گرفتەکانی بەردەم کارکردنیان بوو لە سنوورەکە، به‌ڵێنشیدا كه بە ئامانجی چارەسەرکردنی سه‌رجه‌م كێشه‌و گرفته‌كانیان بە هاوکاری هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواچوونیان بۆ بكات .
دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌واییدا تیشكی خسته‌سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانی هاووڵاتیان له شاره‌كه‌و هه‌وڵه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، كه پێشتر سه‌ردانی (خانه‌قین و مه‌خمور)یان كرد‌و له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌و داموده‌زگا حكومییه‌كان كۆبونه‌ته‌وه‌و كێشه‌و گرفته‌كانیان تاوتوێكردوه، له به‌رنامه‌شیاندایه سه‌ردانی شه‌نگال و ده‌شتی نه‌ینه‌واش بكه‌ن.
ئه‌مڕۆش له‌شاری كه‌ركوك بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌گه‌ڵ به‌شێك له چین و توێژەکانی سنوری شاره‌كه كۆبونه‌ته‌وه‌و گوێبیستی ڕاو بۆچوون و پێشنیار‌و کێشەو گرفتەکانیان بووه، سه‌رجه‌م كێشه‌كانی وه‌ك كێشه‌ی زمانی كوردی و په‌روه‌رده‌و زه‌وی كشتوكاڵی جوتیاران و ئه‌و ناحه‌قییه‌ی زۆرجار به‌رامبه‌ر به زمانی كوردی و كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی كوردی ده‌كرێت گفتوگۆیان كردوه.
فەهمی بورهان وتی:" ئێمه بڕوامان وایه مادام گفتوگۆكانمان عه‌قڵانین و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوورن، هیچ شتێك نییه، هێڵی سوور بێت له‌به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێم"
هه‌روه‌ك، سوپاسی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌و فه‌رمانبه‌رانی سنووره‌كه‌ی كرد كه له‌ماوه‌ی رابردوودا ئه‌ركی قورسیان جێبه‌جێكردوه"
جه‌ختشیكرده‌وه، كه پێویسته سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌بێ جیاوازی خزمه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك بكه‌ن، سوپای عێراقیش لایه‌نگیریی پێكهاته‌یه‌ك له دژی پێكهاته‌یه‌كی دیكه نه‌كات و تا سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان به سوپای خۆیانیان بزانن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP