سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی پێشوازی ده‌كات له‌ وه‌زیری به‌رگریی عێراق

کوردستان
18:58 - 2023-01-24

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە سابت محەمەد سەعید عەباسی، وەزیری بەرگری عیراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا خالید شوانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هەرێم کەمال ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەبوون دۆخی ئەمنیی وڵات و ناوچە دابڕێندراوەکان، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و چالاکترکردنی ژوورە هاوبەشە سەربازییەکان گفتوگۆی لەبارەوەکرا و فراوانکردنی هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەکان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری جەختیلێکرایەوە.

لە بەرامبەردا سه‌رۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی هێزە نیشتمانییەکانی کرد لەبەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوامیان بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان و رایگەیاند، بەردەوامی و فراوانکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا فاکتەرێکی گرنگی پاراستنی ئارامییە و دەتوانین رێگە لەهەر مەرامێک بگرین کە دەیەوێت سەقامگیری وڵاتەکەمان تێکبدات

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP