سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هێزه‌كانی 70: به‌رده‌وامیدان له‌سه‌ر رێبازی شه‌هیدان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌

کوردستان
13:01 - 2023-01-30

(سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هێزه‌كانی 70 )، هه‌شته‌مين ساڵیادی شەهیدبوونی هەردوو فەرماندەی قارەمان لیوا "حوسێن مەنسوور"  لیوا  "شێركۆ فاتیح شوانی" و  پۆلێک لە هاوسەنگەرەکانیان بەرز رادەگرن و به‌ڵێنی به‌رده‌واميی خه‌بات و گیان فیدایی و ڕێبازی به‌رگریكردن له‌ خاكی پیرۆزی كوردستان دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ وەک هەمیشە لەسەنگەری بەرگريی له‌ گەلدا بن.

 

دەقی پەیامەکە...

سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هێزه‌كانی 70 لە (8)هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەردوو فەرماندەی قارەمان لیوا "حوسێن مەنسوور"  لیوا  "شێركۆ فاتیح شوانی" و  پۆلێک لە هاوسەنگەرەکانیان سەری رێز و نەوازش دادەنەوێنین و یادی شه‌هید بوونی هه‌ردوو فه‌رمانده‌ لەگەڵ سەرجەم شەهیدانی تری كوردستان بەرز ڕادەگرین .

هەردوو شەهید نمونەبوون لە ئازایەتی و گیانفیدایی خۆشەویستی ناو پێشمەرگەو هەڤاڵ و هاوسەنگەرەكانیان وەفادارو به‌ ئه‌مه‌ك بوون به‌رامبه‌ر خاكی پیرۆزی كوردستان لە ڕۆژگارێكی پڕ لەنەهامەتی بەرامبەر ڕێكخراوێكی تیرۆریستی وەكو داعش لە پێناو ئازادی و کەرامەتی کوردانه‌دا  گیانیان بەخشی و سەركەوتنیان بۆ گەلەکەیان تۆمارکرد. 

ئەڵبەتە سەروەری و شانازیی ئەو سەرکەوتنە گەورانەی هێزی پێشمەرگە کە ئەوێ رۆژێ بە سەر تاقم و گروپە تیرۆریستییەکان بەدەستهات لە پێش دا بۆ شەهیدان و کەسوکارە سەربەرزەکانیان مەدالیای فەخرە کە به‌ ئازایەتیی و قارەمانێتی خۆیان بوونە و هەر لەو پێناوەشدا گیانی خۆیان بەخت کرد.

لەمڕۆژە پڕماتەمەتدا به‌ڵێنی به‌رده‌وامی خه‌بات و گیان فیدایی و ڕێبازی به‌رگری كردن له‌ خاكی پیرۆزی كوردستان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ و وەک هەمیشە لەسەنگەری بەرگری گەلەکەماندا دەبین .

ھەزار سڵاو لەگیانی پاکی شەهیدان  لیوا  شێرکۆ فاتیح شوانی و لیوا حوسێن مەنسوور و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كورد و کوردستان .

سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هێزه‌كانی 70

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP