شه‌فافیه‌ت داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ كه‌متر له‌ 20 ملیار دینار بووه‌

کوردستان
11:41 - 2023-02-03

شه‌فافیه‌ت داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت: كه‌كه‌متر له‌ 20 ملیار دیناربووه‌.
داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له‌ڕۆژی 28-1- 2023 تا 3-2-2023، بڕی 19 ملیار و 610 ملیۆن و 826 هه‌زار و 395 دیناربووه‌، به‌جۆرێك كه‌زیاد له‌ 18 ملیار دیناری نه‌ختینه‌یه‌ و زیاد له‌ 1 ملیار دیناریشی به‌شێوه‌ی چه‌كـه‌.
سایتی شه‌فافییه‌ت بۆ چاودێری و ڕێكخستنی داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ به‌شێوه‌یه‌ك، داهات بڕی 19 ملیار و 610 ملیۆن و 826 هه‌زار و 395 دینار بووه‌، به‌جۆرێك كه‌ 18 ملیار و 25 ملیۆن و 725 هه‌زار و 734 دیناری واته‌ %92 نه‌ختینه‌یه‌ و هه‌روه‌ها 1 ملیارو 582 ملیۆن و 100 هه‌زار و 661 دینار واته‌ %8 به‌شێوه‌ی چه‌كه‌ و %0 مقاصه‌یه‌.
ڕۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی قوباد تاڵه‌بانی بوو به‌خاوه‌نی پرۆژه‌ی شه‌فافییه‌ت له‌داهات و خه‌رجی.
ئێستـا ڕۆژانه‌ ده‌توانیت سه‌رجه‌م داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین له‌سایتی شه‌فافییه‌ته‌وه‌ بزانیت.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP