پێنجه‌مین فێستیڤاڵی به‌هاره له‌پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌به‌شداری 200 كۆمپانیای ناوخۆیی و ده‌ره‌كی به‌رده‌وامه‌و بڕیاره 10 رۆژ به‌رده‌وام بێت.
فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ جیاوازه
شه‌وقی عه‌بدولكه‌ریم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیستمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندوه:" نزیكه‌ی 200 كۆمپانیا به به‌رهه‌می جۆراوجۆر له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی به‌هاره‌دا به‌شدارن، ده‌كرێت بڵێین له‌فێستیڤاڵه‌كه‌دا هه‌موو جۆره پێداویستییه‌كانی هاووڵاتیان به‌رده‌ستن".
" شه‌وقی عه‌بدولكه‌ریم ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد:" جیاوازی ئه‌م فێستیڤاڵه له‌گه‌ڵ فێستیڤاڵه‌كانی دیكه ئه‌وه‌یه كه جێگه‌ی تایبه‌ت به یاریكردنی منداڵان دابینكراوه‌و خێزانه‌كان ده‌توانن منداڵه‌كانیانی لێ دابنێن تا بازاڕی ده‌كه‌ن".
ساڵانه ژووری بازرگانی سلێمانی فێستیڤاڵ ده‌كاته‌وه
پێش هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ژووری بازرگانی سلێمانی فێستیڤاڵی ساڵانه ده‌كاته‌وه‌و ئامانج لێی ئه‌وه‌یه هاووڵاتیان خوارده‌مه‌نی و پێداویستییه‌كانیان به نرخێكی هه‌رزان و گونجاو بكڕن."
سیروان محه‌مه‌د لێپرسراوی ژووری بازرگانیی سلێمانیش رایگه‌یاند:"هه‌موو ساڵێك پێش هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ئه‌م فێستیڤاڵه ده‌كه‌ینه‌وه كه ئامانجمان لێی ئه‌وه‌یه هاووڵاتیان خوارده‌مه‌نی و پێداویستییه‌كانیان به نرخێكی هه‌رزان و گونجاوتر له بازاڕه‌كان بۆ ئه‌و مانگه پیرۆزه ده‌ستبكه‌وێت".
"له فێستیڤاڵه‌كه چه‌ندین كۆمپانیای ده‌ره‌كی و ناوخۆیی به‌شدارن و بڕیاره له‌رۆژی 9-3-2023 بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام بێت." سیروان محه‌مه‌د وایوت
فیستیڤاڵی به‌ھاره له‌كاتێكدا سازده‌كرێت كه نزیكه له جه‌ژنی نه‌ورۆز و مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، له ساڵانی رابردوودا 15 ھه‌زار ھاووڵاتی به‌شدارییان له ڤێستیڤاڵه‌كه‌دا كردووه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مساڵ ھاووڵاتی زیاتر به‌شداربن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP