وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر له پهیامێكدا دڵتهنگی خۆی بۆ شههیدبوونی فەرماندە شەرڤان کۆبانێ دهردهبڕێت و ڕایدهگهیهنێت كه لە سەرەتای جەنگی ڕووبەڕووبونەوەی چەتەکانی داعش و بە درێژایی ساڵانی جەنگ، ڕۆڵێکی قارەمانانەیان بینی، توانیان ببنە سەرە ڕمی جەنگە زەمینییەکان و دەیان نەبەردی تۆمار بکەن.
دهقی پهیامهكه :
هەواڵی شەهید بوونی فەرماندە (شەرڤان کۆبانێ) و ٨ هەڤاڵیی لە دڵەوە خەمباری کردووین، کە لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی دوو هەلیکۆپتەر لە ناوچەی چەمانکێ شەهیدبوون.
شەهید شەڕڤان و یەکینەکانی دژەتیرۆر لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە سەرەتای جەنگی ڕووبەڕووبونەوەی چەتەکانی داعش و بە درێژایی ساڵانی جەنگ، ڕۆڵێکی قارەمانانەیان بینی، توانیان ببنە سەرە ڕمی جەنگە زەمینییەکان و دەیان نەبەردی تۆمار بکەن.
شەرەفمەندین کە توانیومانە لە بەشێکی زۆری ئەو نەبەردیانە هاوبەش بین و هێزەکانی دژەتیرۆر لەپاڵ یەکینەکانی دژەتیرۆری ڕۆژئاوا، بەشداربن لە ڕووخاندنی کۆتا بنکەی و بارەگای چەتەکانی داعش لە باغۆز، کە ئەمە هەر ئەو ئامانجە بوو، کە یەکینەکانی دژەتیرۆری لە ڕۆژئاوا لەپێناودا دروستبوو.
سەرەخۆشی لە خۆم و گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەم، دڵنیام گەلی کورد هێندەی ڕۆڵەی قارەمان هەیە، کە دەتوانن شوێنی فەرماندە شەڕڤان و هەڤاڵەکانی پڕبکەنەوە و درێژە بە ڕێی خەبات و بەرخودانی ئەوان هەر زوو پڕبکەنەوە.
سەری ڕێز و نەوازش بۆ تەواوی شەهیدانمان نەوی دەکەین، و دڵنیای دەدەین کاروانی ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆر و پارێزگاری لە خاکەکەمان سەدان قوربانی دەوێت.
وەهاب هەڵەبجەیی
بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP