هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئۆپـراسیۆنێكی هاوبه‌شیان بــۆ ڕاوه‌دونانی پاشماوه‌كانی داعش له‌سنوری هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌ددین، ده‌ستپێـكرد .
له‌ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌ركوك و ڕۆژهه‌ڵاتی دیجلـه و میحوه‌ری باكوور، به‌به‌شداریی سوپای عێراق و هێزه‌ئه‌منییه‌كان و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خـێـرا و فڕۆكه‌وانی سوپـــا به‌شداریان كردبوو .
لای خۆیه‌وه حه‌شدی شه‌عبی بڵاویكرده‌وه كه‌بۆمبێكی چێنراو به‌ئۆتۆمبێلی كارمه‌نده‌كانیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه 3 كارمه‌ندیان برینداربوون و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كراون .
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌سنوری پارێزگای ئه‌نبار، هێزه‌ئه‌منییه‌كان چه‌ند ئۆپراسیۆنێكیان دژی داعش ئه‌نجامداو، به‌هۆیه‌وه 3 گه‌وره تیرۆرست و 4 تیرۆرستی دیكه كوژران و له‌ئۆپراسیۆنێكیشدا 22 تیرۆرست ده‌ستگیركران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP