زوهێر عه‌لی حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی كه‌ركوك رایگه‌یاند: بۆ ئاسانكاری وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران، بڕیاردرا ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه ده‌وامی ره‌سمی بكرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق ڕایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی 48 سه‌عاتدا شایسته‌ی دارایی گه‌نمی جوتیاران خه‌رجده‌كرێت.
محه‌مه‌د حه‌نون وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگه‌یاند، به‌بازاڕكردنی گه‌نمی جوتیاران له‌پارێزگاكانی عیراق و كه‌ركوك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه.
وتیشی، ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه‌گه‌نمی جوتیاران وه‌رده‌گرن !! گه‌یشتونه‌ته لوتكه‌و گه‌نمه‌كه‌ش گه‌یشتوته كۆگاكانی به‌غداو پارێزگاكانی دیكه.
ڕاشیگه‌یاند: له‌گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌مساڵ، ئه‌وه‌یه شایسته‌ی دارایی جوتیاران له‌ماوه‌ی 48 سه‌عاتدا خه‌رجده‌كرێت.
ئاشكراشیكرد، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم له‌مساڵدا چوار ملیۆن تۆن تێده‌په‌ڕێنێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP