به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی ئایار بە شێوەیەکی گشتیی ئاسمانی هەرێم هەوری باراناوی دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە، هەندێجار باران بارین بە لێزمە دەبێت".
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه: "پله‌كانی گه‌رما نزم دەبێت بە (5 تا 7) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو. خێرایی با 15 – 25 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و هه‌ندێك جار چالاكتر ده‌بێت بۆ سه‌رووی 30 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 6 - 8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
پێشبینیشیكردووه: "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 21- 5- 2023 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە هەندێ ناوچەدا و هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە، لە دوای نیوەرۆ کاریگەری باران بارین کەمتر دەبێت لە هەندێ ناوچە بە شێوەی نمە باران دەبارێت".
ده‌شلێت: "پله‌كانی گه‌رما بەرز دەبێت بە (1 تا 2) پلەی سیلیزی بە بەراور لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئاراسته‌ی با باشوری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 7 - 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP