باندێكی بازرگانیكردن به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیرا

کوردستان
15:47 - 2023-05-24

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ( ٣ ) بازرگانی ماددەی هۆشبەری راگه‌یاند .

بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستگیركردنی باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەری راگه‌یاند كه‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی بانده‌كه‌ ژنە .

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌:"دوای دەستکەوتنی زانیاری لەسەر باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ، ڕۆژی ٢٠٢٣/٥/٢٣ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی پارێزگای دیالە ، لە هەڵمەتێکدا لە سنوری پارێزگای سلێمانی توانرا سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن"

ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو، كه‌ :"دەستشگیراوه‌ بەسەر بڕی ١ کیلۆ و ٢٨ گرام حەشیش، ٢٩٥ گرام کریستاڵ، ٦ گرام گەرد" .

تۆمەتبارانش بەپێی ماددەی ٢٥ لەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP