بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، سهربارهت به ئهنجامدانی تاقیكردنهوهكان هۆشداریی دایه خوێندكاران و رایگهیاند:" ئەگەر پرسیارەکانی تاقیکردنەوە وێنەی بگیردرێت و بچێتە دەرەوە ئەوا "دەزانن لە چ هۆڵێکە و چ خوێندکارێکە و چۆن چوەتە دەرەوە"
دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ 2ی حوزهیران رایگەیاند، "هەمو رۆژێک لە سهعات 6:00ی بەیانی بۆ 8:30ی بەیانی لە هەمو کۆمپانیاکان هێڵی ئینتەرنێت دەوەستێت، ئاگاداری چاودێر و بەڕێوەبەرەکانیشیان کردووەتهوه بەوپەڕی هێمنی مامەڵە لەگەڵ خوێندکاران بکەن و هاوکارییان بكهن و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن".
ئاشكراشیكرد:" ئەگەر پرسیارەکانی تاقیکردنەوە وێنەی بگیردرێت و بچێتە دەرەوە ئەوا ، دەزانن لە چ هۆڵێکە و چ خوێندکارێک و چۆن بردوویهتییه دهرهوه، بۆیە راستەوخۆ ئیجرائات دەکرێت، پێش تاقیکردنەوەکانیش چوار باندی فرۆشتنەوەی پرسیار دەستگیرکرابون، هەفتەی رابردوش یەکێکیان بە سێ ساڵ زیندانیکردن سزا درا".
دڵشاد عومەر ئهوهشیخستهڕو: "لەم رۆژانەدا سێ کەسی دیکەش کە تاوانبارن و خوێندکاریان هەڵخەڵتاندوە لە ناوچەی سۆران دەستگیرکران، بۆ هێنانی پرسیاریش شەوانە مەفرەزەمان لەگەڵدایە و هۆڵەکانیش مەفرەزەیان بۆ دابینکراوە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP