سه‌ره‌ڕای كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واریی له عێراق، به‌ڵام به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، دهۆك دووه‌م پارێزگایه له‌سه‌ر ئاستی عێراق له رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واریدا.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا، كه‌ریم سه‌ید، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق رایگه‌یاندووه:"به گوێره‌ی ئاماره ره‌سمییه‌كان زیاتر له سه‌دا 12ی دانیشتوانی عێراق نه‌خوێنده‌وارن، به‌ڵام به‌راورد به ساڵی 2010 كه رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری سه‌دا 20.5 بووه، رێژه‌كه دابه‌زیوه".
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه:" رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واریی له‌نێو ره‌گه‌زی مێدا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ سه‌دا 22، به‌ڵام له ره‌گه‌زی نێردا گه‌یشتووه‌ته سه‌دا 13 و رێژه‌كه له گونده‌كان گه‌یشتووه‌ته سه‌دا 25."
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه: "زۆرترین رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واریی له پارێزگای موسه‌ننادا تۆماركراوه كه سه‌دا 20ی دانیشتووانه‌كه‌ی پێكده‌هێنن؛ دواتر پارێزگای دهۆك به پله‌ی دووه‌م دێت كه سه‌دا 18ی دانیشتووانه‌كه‌ی نه‌خوێنده‌وارن".
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ش بێت كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاشكرایكردووه:" نزیكه‌ی 6 ملیۆن هاوڵاتی عێراقی نه‌خوێنده‌وارن، چونكه به‌پێی هه‌ندێك ئاماری وه‌زاره‌تی پلاندانان ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق له 43 ملیۆن كه‌س نزیك بووه‌ته‌وه."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP