فراکسیۆنی یەکێتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق : ئەم کردەوە دوژمنکارییە پێشێلی سەروەری خاک و ئاسمانی دەوڵه‌تی عێراقن

کوردستان
20:21 - 2023-09-18

بەتوندی کردەوە دوژمنکارییەکەی ئەمڕۆی فرۆکەخانەی کشتوکاڵی سەربە ناحیەی عەرەبەتی پارێزگای سلێمانی ئیدانە دەکەین، کە بەهۆی بوردومانی دوو فرۆکەی بێفرۆکەوانەوە شەش پێشمەرگەی دژەتیرۆر شەهید و برینداربوون. 

ئەم کردەوە دوژمنکارییە پێشێلی ئاشکرای سەروەری خاک و ئاسمانی دەوڵەتی عێراقن، کە بەداخەوە ئەمە چەندینجارە لەسنوری پارێزگای سلێمانی و هەرێمی کوردستان روودەدات و هەرەشەشە بۆ سەر ئۆقرەیی و ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان.

داوای لەحکومەتی ئیتحادی دەکەین کە بێتە دەنگ لەئاستی ئەم پێشلکاریانەی سەر سەروەری عێراق و رێوشوێنی دیپلۆماسی بگرێتەبەرو ئەنجامدەرانی ئەمجۆرە کردەوە دوژمنکارییانە ناچار بکرێن رێز لە سەروەری خاک و ئاسمانی عێراق بگرن و دەست لەم تاوانکارییانە هەڵبگرن. 
داوا لە فراکسیۆن و پەرلەمانتارانی نیشتمانپەروەری ئەنجومەنی نوێنەرانی دەکەین هەڵوێستیان هەبێت لەپاراستنی سەروەری و ئارامی عێراق.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP