ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە بارەی مووچە کۆبووەوە

کوردستان
12:32 - 2023-09-20

ئەمڕۆ یەکشەممە ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە بارەی پرسی دابەشکردنی مووچەو چەند پرسێکی ترەوە کۆبوەوە.

 ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی پرسی دابەشکردنی مووچە و چەند پرسێکی تر کۆبووە.

 سەرچاوەیەکیش رایدەگەیەنێت ، رۆژی یەکشەممە، بڕی ٧٠٠ ملیار دینار لە لایەن بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان و هەمان رۆژ دەستبەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە جەختی لەوەشکردۆتەوە  تەنها لە ماوەی یەک هەفتەدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان و سەرجەم مووچە خۆرانی هەرێم دابەشدەکرێت.

شایانی باسە تائیستا مووچە خۆران و فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتووە وپێشتریش وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە دەێت بەشێوەی قەرز دەدرێت بە هەرێمی کوردستان بۆ یە حکومەتی هەرێم ئازادە مووچەی کام مانگەی پێ دابەشدەکات، بڕیاریشە لەگەڵ گەیشتنی پارەکە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران و مووچە خۆرانی هەرێم بکرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP