بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی، چالاكیه‌كانیان ببنه مه‌یدانی (ته‌حریر) له به‌غداو داواكارییه‌كانیان ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی فیدراڵ بكه‌ن.
له‌په‌یامێكدا مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی رایانگه‌یاندووه، سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مافخوراو، ئاگادارده‌كه‌نه‌وه، له‌سه‌ر پێشنیازی زۆرێك له دڵسۆزان، كه داوای گۆڕینی میكانیزمی چالاكییه‌كانیان ده‌كرد، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 26ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2023 چالاكییه‌كانیان ده‌به‌نه به‌غدای پایته‌خت، له مه‌یدانی ته‌حریره‌وه په‌یامه‌كانمان ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و میدیا ناوخۆیی و جیهانییه‌كان ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زو ده‌كات، به‌شداربێت له‌و چالاكییه كه‌موێنه‌یه‌دا، له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانیان له سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كاندا، خۆی ناونوس بكات.
رونشیكردووه‌ته‌وه:" ناونوسین بۆ هه‌ردو ڕه‌گه‌زه و تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت، تێچوی هاتن و چونیش له‌سه‌ر مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت، كه بڕه‌كه‌ی له‌نێوان (20 - 25) هه‌زار دیناره."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP