ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا: سەنگەرو دەسکەوته‌كانی شه‌هیدان ئەپارێزین

کوردستان
10:44 - 2023-11-21


ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا بۆ رۆژی شه‌هید، له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاندووه‌:"کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دڵنیائەکەین ئەو سەنگەرو دەسکەوتانە ئەپارێزین کە شەهیدان بە خوێنی ڕژاویان بۆ ئێمەیان بە دیهێناوە، دەسکەوتەکانی ئەمڕۆ بەرهەمی خوێنی شەهیدانمانە"

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:
هەموو ساڵێک و لەم ڕۆژەدا یەکێتیەکان یادی شەهیدان و داستانە مەزنەکانیان ئەکاتەوە
لە ڕۆژی شەهیدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا سەری ڕێزو نەوازش لە ئاست گڵکۆی پیرۆزیان دائەنەوێنین و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان دڵنیا ئەکەین ئەو سەنگەرو دەسکەوتانە ئەپارێزین کە شەهیدان بە خوێنی ڕژاویان بۆ ئێمەیان بە دیهێناوە، دەسکەوتەکانی ئەمڕۆ بەرهەمی خوێنی شەهیدانمانە و یەکێتیش بە ژمارە شەهیدەکانێ وە دیارە بۆیە نازناوی حیزبی شەهیدانی پێ وتراوە، لەم ڕۆژەدا سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردو کوردستان.

رەفعەت عەبدوڵا حەمەڕەش

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP