به‌یانیی ئه‌مڕۆ هێنری كیسنجه‌ر وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه و یه‌كێك له گه‌وره دیپلۆماتكاره‌كانی ئه‌مریكا، له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له ته‌مه‌نی ١٠٠ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، به‌ڵام هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی نه‌زانراوه.
هێنری كیسنجه‌ر له ساڵی ١٩٢٣ له ئه‌ڵمانیا له‌دایكبووه، له ساڵی ١٩٣٨ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا كۆچیان كردووه، كیسنجه‌ر له ساڵی ١٩٦٩ بووه‌ته راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا و له ١٩٧٣ بووه‌ته وه‌زیری ده‌ره‌وه، به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی بۆ راگرتنی جه‌نگی ئه‌مریكا و ڤێتنام له ساڵی ١٩٧٣ خه‌ڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی پێبه‌خشرا.
كیسنجه‌ر، كه له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ریچارد نیكسۆن و جیرالد فۆرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بووه، له دوایین ساڵه‌كانی ته‌مه‌نیشیدا وه‌ك سیاسه‌تمه‌دار و راوێژكارێكی دیپلۆماسیی دیار كاریكردووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP