وته‌بێژی یه‌كێتی: یه‌كێتی خه‌ریكی رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كورده‌

کوردستان
17:29 - 2023-12-06

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی ی.ن.ك ڕایگه‌یاند : یه‌كێتی ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت و كێشه‌كان پێویسته‌ له‌ چوارچێوه‌ی یاسادا چاره‌سه‌ربكرێن ، هه‌روه‌ها وتیشی له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم رێككه‌وتوین.
وته‌بێژی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ یه‌كێتی خه‌ریكی رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كورده‌ و ئێمه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كانمان به‌رده‌وامین بۆ ئه‌وه‌ی كورد به‌ یه‌كڕیزی بمێنێته‌وه‌.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP