قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له هه‌ولێر، پێشوازیكرد، له سنچۆل لیم، كونسوڵی گشتیی كۆریای باشور له هه‌رێمی كوردستان و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی چۆنییه‌تی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له بواره‌كانی ته‌كنه‌لۆجیاو پیشه‌سازی و گه‌شتیاریدا، هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕی بیروڕاش كرا له‌باره‌ی چۆنییه‌تی سودوه‌رگرتنی هه‌رێم له ئه‌زمونی سه‌ركه‌وتووی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوریی كۆریای باشور.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی گرنگیی هه‌مه‌جۆركردنی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان و پشتبه‌ستن به توانای گه‌نجان له بواره‌كانی داهێنان و ته‌كنه‌لۆجیا، له‌مباره‌یه‌وه قوباد تاڵه‌بانی تێڕوانینی خۆی له‌باره‌ی باشكردنی پرۆسه‌ی حكومڕانی و پێشخستنی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو، داواشیكرد:" كۆریای باشور هاوكاری زیاتری هه‌رێمی كوردستان بكات به‌تایبه‌تی له‌ڕێگه‌ی به‌شداریكردنی شاره‌زایی و ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی ئه‌و وڵاته.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP