مەزڵوم كۆبانێ: ئه‌مریكا دڵنیای كردینه‌وه‌ به‌م زووانه‌ له‌ سوریا ناكشێنه‌وه‌

کوردستان
13:24 - 2024-02-10

مەزڵوم كۆبانێ‌، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هۆشداریی لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دا و ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه‌، كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ له‌ سوریا ده‌بێته‌هۆی ئاڵۆزی و پشێوی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و مه‌ترسییه‌كان زیادده‌كه‌ن.

عەبدی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییەکانیدا كۆبانێ‌ رایگه‌یاند: “دڵنیایی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و کۆشکی سپی و پنتاگۆن وەرگرتووە کە کشانەوەی هێزه‌كانی ئەمریکا لە (ڕۆزافا) نه‌ لە ئێستاو نه‌ له‌ داهاتووییه‌كی نزیك ڕوونادات و هێزەکانی ئەمریکاش بەردەوامن ئەرکەکانیان لە سوریا”.

ئاماژەی بۆئەوەشکرد، “کشانەوەی هێزه‌كانی ئه‌مریكا لە ئاینده‌دا حەتمییە، ئه‌و هێزانه‌ش تا هه‌تا نامێننەوە”، هۆشداریشیدا کە “کشانەوەیان مەترسییەکانی ئه‌و گروپه‌ چه‌كدارانه‌ی هێزەکانی سوریای دیموکرات رووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه‌ وه‌ك گروپه‌ چەکدارەکانی نزیک لە ئێران و تاقمی تیرۆرستی داعش و توركیا چه‌ندان هێنده‌ كات"

جەختیشیکردەوە:“هێزەکانی سوریای دیموکرات خۆیان بۆ ئه‌گه‌ره‌كان ئامادە دەکەن و له‌ ئه‌گه‌ری کشانەوەی هێزه‌كانی ئەمریکاِشدا، بۆ كۆرنترۆڵكردنی دۆخه‌كه‌ پلانی ئه‌لته‌رناتیڤیان هەیە”.

 ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو كه‌:" ئەمریکا گەرەنتی ئەوەشی پێداون کە تورکیا فڕۆکەی F16 کە بڕیاره‌ واشنتن به‌ ئەنكەرەی بفرۆشێت، دژی هێزەکانی هەسەدە بەکارنەهێنێت"

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP