ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٤/٢/٢٢ لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال مەکتەبی سکرتارییەت میوانداری عەدەت جیهازەکانی یەکێتی و شۆڕشی نوێیان کرد .
لەدیدارێکدا مەکتەبی سکرتارییەت رۆڵی ئەو پێشمەرگە و تێکۆشەرانەی کە عەدەت جیهاز بوون لە خەباتی نهێنی و چەکداری بەرزنرخاند کە بەشێک بوون لە سەرخستنی خەباتی سیاسی و چەکداری ئەمە جگەلەوە کە ئەرکەکانیان هەستیارو تایبەت بوو بەڵام هەمیشە بە دڵسۆزی و سەرڕاستی و ئەمانەتەوە فەرمانەکانیان جێبەجێدەکرد وەک ئەوەی سەرۆک مام جەلال ناوی دەبردن بە قاسە رەشەکەی شۆڕش و یەکێتی .
مەکتەبی سکرتارییەت لە پای پێگەو مێژووی پاکیان و قوربانیدانیان کە ٢٠ رۆڵەی ئازایان لە سەنگەری بەرگری شەهید بوون و گیان بەخشی بە کوردستان .رێزو پێزانین پێشکەش بە عەدەت جیهازەکان دەکات و روونیانکردەوە هەر تێکۆشەرێکی یەکێتی خاوەنی راستەقینەی یەکێتییەکەی مامن و راسپاردەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانییە کە دەبێت هەموو ئەو شۆڕەسوارانەی بەشداربوون لە خەبات و تێکۆشانی کوردایەتی ئاوڕیان لێبدرێتەوە و هەر پێویستیەکیشیان هەبێت بۆیان جێ بەجێبکرێت . ئێمەش وەک ئەرکی خۆمان خزمەتکاری هەمووان دەبین و بەرامبەر ماندووبوون و قوربانیدانتان وەفادارین و لەگەڵتان بەردەوام دەبین بە گڕوتینی زیاتر و یەکێتیانەوە
لەبەرامبەردا عەدەت جیهازەکانی شۆڕش وێڕای بەرزنرخاندنی ئەم هەوڵە بە گرنگییەوە لەمڕۆی یەکێتییان روانی و جەختیانکردەوە بەهەمان رۆحیەتی نیشتمان پەروەروەری شاخ درێژە بە خزمەتەکانیان دەدەن و یەکێتئ دەبن بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP