قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌سه‌ردانێكی له‌ناكاو و مه‌یدانیدا بۆ فه‌رمانگه‌ی تاپۆی دووی سلێمانی ڕایگه‌یاند: ره‌زامه‌ندیی هاووڵاتیان له‌ئه‌دای فه‌رمانگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان له‌چۆنییه‌تی راپه‌ڕاندنی كاروباره‌كان گرنگترین پێوه‌ره بۆ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌و فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه، ئامانجی ئێمه‌ش ده‌ستبه‌ركردنی ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكه، بۆیه كۆمه‌ڵێك رێوشوێنمان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و ئاسانكاریكردن بۆ راپه‌ڕاندنی كاروبار‌و مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان، له‌وانه‌ش پڕۆژه‌ی خزمه‌تمان راگه‌یاند بۆ به‌دواداچوونی به‌رده‌وام و ئاگاداربوون له‌ئاستی ره‌زامه‌ندیی هاووڵاتی له‌ئه‌دای فه‌رمانگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان".
راشیگه‌یاند: له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی تاپۆی دووی سلێمانیم كرد‌و گوێم له‌بۆچوونی هاووڵاتیان گرت، هه‌روه‌ها گفتوگۆم له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران و به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانگه‌كه كرد، خۆشحاڵبووم بینیم كاروباره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو‌و رێك‌وپێك به‌ڕێوه‌ده‌چن.
ڕاشیگه‌یاند: به‌به‌رده‌وامیی، ئه‌م جۆره سه‌ردانانه بۆ فه‌رمانگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دیكه‌ش ده‌كه‌ین، تا هه‌م له زمانی فه‌رمانبه‌رانه‌وه گوێمان له‌داواكاری و كه‌مووكوڕییه‌كان بێت، هه‌م بۆچوونی هاووڵاتییانیش وه‌ربگرین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP