بە بۆنەی هەردوو جەژنی هەستانەوە (قیامە)ی حەزرەتی مەسیح و جەژنی سەری ساڵی بابلی - ئاشوری (ئەکیتۆ) پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی مەسیحی کوردستان و عێراق دەکەم و هیوای رۆژانێکی پڕ لە خۆشی و ئاشتی و ئارامییان بۆ دەخوازم.
کوردستان هەمیشە لانکەی پێکەوەژیان و برایەتی نێوان هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان بووە و هەرواش دەمێنێتەوە. بۆنە ئاینی و کلتورییەکانی هەموو پێکهاتەکانیش دەرفەتێکی گرنگن بۆ قوڵکردنەوەی ئەم گیانی پێکەوەژیان و برایەتییەیە.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP