سەرنووسەری نوێی كوردستانی نوێ و گۆڤاری نوێبوونەوە دەستبەكاربوون

کوردستان
16:20 - 2024-04-01



گۆرانكاری لە سەرنووسەری رۆژنامەی كوردستانی نوێ و گۆڤاری نوێبوونەوەدا كرا، كە لە چوارچێوەی گۆرانكارییەكانی بۆردی راگەیاندندایە، بەپێی گۆڕانكارییەكە د.عەدالەت عەبدوڵا نوسەرو توێژەر دەبێتە سەرنووسەری كوردستانی نوێ و محەمەد كەریم ئەدیب و نووسەر دەبێتە سەرنووسەری گۆڤاری نوێبوونەوە، كە دوو بڵاوكراوەی سەربە مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری ی.ن.ك-ن.


لە رێورەسمێكدا كە 1/4/2024  لەهۆڵی ساڵۆنی كوردستانی نوێ بەئامادەبونی عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری و لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن و ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی یەکێتی و ئەندامانی مەكتەب و لێپرسراوی كەناڵەكان و یاریدەدەرانی لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری و ستافی رۆژنامە و گۆڤارەكە ئامادەیبوون، هەردوو سەرنووسەر دەستبەكاربوون.

هەریەك لەهەڤاڵان عیماد ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی وێڕای پیرۆزباییان لە هەڤاڵان د.عەدالەت عەبدوڵا وەك سەرنووسەری نوێی كوردستانی و محەمەد كەریم بەڵێنی پشتیوانی بەردەوامیان پێدان لە گۆڕانكاری نوێ لە سیاسەتی میدیایی رۆژنامە و گۆڤارەكە بەجۆرێك ببێتە مایەی رەزامەندی خوێنەران .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP