قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە موسوڵمانان دەكات

کوردستان
19:48 - 2024-04-09

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی پیرۆزبای بڵاوکردەوەو رایگەیاند:جەژنی رەمەزان لە هەموو موسوڵمانان پیرۆزبێت و عیبادەت و ڕۆژووی هەموو لایەك قبووڵ بێت. 

وتیشی: جەژن بۆنەیەکی گرنگە بۆ ئاشتەوایی و گەردنئازادی و قوڵکردنەوەی گیانی پێكەوەژیان.

باسیلەوەشکرد: لە ئەمساڵدا لەگەڵ بەهاری ڕەنگینی كوردستان و کرانەوەی دەرگا بەڕووی چارەسەرکردنی کێشەی موچە و بودجە ئاوێتە بووه و بەمەش هێندەی تر ڕۆژانی جەژن بۆ هاوڵاتییان خۆشتر و ئارام بەخشتر بووە.

دەشڵێت: هیوای رۆژانێكی پڕ لە خۆشی و ئارامی بۆ هەموولایەك دەخوازم و هەموو ڕۆژەكانتان وەك جەژن پڕبێت لە خۆشی و شادی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP