قوباد تاڵەبانی: تێکدانی ئارامی و سەقامگیری سلێمانی هێڵی سوورە و لە هیچ کەس و لایەنێکی قبوڵ ناکەین

کوردستان
21:11 - 2024-04-19

بە ئامانج گرتنی هەڤاڵ عەتا سەراوی، بە توندی ئیدانەی دەکەین. جەخت دەکەینەوە تێکدانی ئارامی و سەقامگیری سلێمانی هێڵی سورە و لە هیچ کەس و لایەنێکی قبوڵ ناکەین. هەموو هێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران و ئاشکراکردنی راستییەکان بۆ رای گشتی.
لە نزیکەوە چاودێری لێکۆڵینەوەکان دەکەم و هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە هەر کەس و لایەنێک لە پشت ئەم رووداوەوە بێت، بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکرێت و رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP