خوێندکارانی زانکۆی کالیفۆڕنیا دژی ئیسرائیل خۆپیشاندان دەکەن

جیهان
22:21 - 2024-04-26

هەر بەهۆی تاوانەکانی ئیسرائیلەوە لە شەڕی غەززەدا، چەند رۆژێکە خۆپیشاندان لەنێو کەمپی زانکۆی باشووری کالیفۆرنیا بەردەوامە و پۆلیس رووبەڕووی خۆپیشاندەران بووەتەوە و  بەرپرسانی زانکۆکەش وەک رێکارێک بۆ پاراستنی خوێندکارە جووەکان پۆلیسیان بانگکرد و 93 کەسیان بەتۆمەتی "هاتنە ژوورەوە بەبێ مۆڵەت دەستگیرکردووە.

خوێندکارانی بەشدار  کە لایەنگری فەلەستینن ئەمڕۆ دەیەمین رۆژیانە لە خۆپیشاندان و ناڕەزایی بەردەوامن و  بەرپرسانی زانکۆی کۆڵۆمبیا و ژمارەیەک زانکۆی دیکەش دەیانەوێت ناڕەزایەتییەکان کپ بکەنەوە. 

خۆپیشاندەران داوای ئەوە دەکەن زانکۆکانیان پەیوەندییە داراییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ببڕن و لەو کۆمپانیایانە بکشێنەوە کە لە ململانێکاندا یارمەتی ئیسرائیل دەدەن.

هەندێک لە خوێندکارە جولەکەکان دەڵێن ناڕەزایەتییەکان دژە جوولەکە بوون و وایکردووە بترسن بچنە ناو کەمپەکەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی داوای دەستوەردانی پۆلیس بکرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP