ئیدارەى یانەى بارسیلۆنا و چافى راهێنەر ، قوربانى بە ئەستێرەیەکى لاوى
یانەکە دەدەن لە پێناو جێبەجێکردنى یاساى دادپەروەرى دارایی خاوێن .
بە پێى هەواڵێک کە رۆژنامەى ( مۆندۆ دیپۆرتیفۆ) لە ژمارەى ئەمرۆیدا
بڵاویکردتەوە ، ئیدارەى یانەى بارسیلۆنا ئامادەیە قوربانى بە فیتۆر رۆکى بەرازیلى
و ئەستێرەى داهاتووى یانەکەى بدات و بە شێوەى خواستن دەستبەردارى بێت لە پێناو جێبەجێکردنى
یاساى دادپەروەرى دارایی خاوێن ، لەم وەرزەدا فیتۆر رۆکى تەنها بۆ ماوەى (6) مانگ
ناوى لە لالیگا تۆمارکراوە ، بۆ وەرزى داهاتوو پێویست بەوە دەکاتەوە دووبارە ناوى
ئەو ئەستێرە لاوە تۆماربکرێتەوە بەڵام لە ئێستاوە چافی و لاپۆرتا ، پلانى وەرزى
داهاتوو دادەرێژن تاکو یاریزانێکى هێڵى ناوەند و یاریزانێکى باڵەکان بگوازنەوە ،
ئەو دوو گۆڕانکارییەش بە گرنگتردەزانن لەوەى فیتۆر رۆکى تۆماربکەن ، هەرچەندە رۆکى
ژمارەى گۆڵەکانى نیشانەى سەرکەوتنێتى لە وەرزى داهاتوو بەڵام ئامادەن بە شێوەى خواستن
بیفرۆشن .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP