بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگی بۆ کەرەستە سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگە راگه‌یه‌ندرا

کوردستان
16:21 - 2024-05-09

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگی بۆ کەرەستە سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگە دەبێتە دەسکەوتێکی مێژوویی. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە9 ئایار 2024، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌:"دوای کۆبوونەوەی دوێنێ ٨ی ئایاری ٢٠٢٤ی   ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بەسەرۆکایەتی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێز محمد شیاع سودانی و بەبەشداری فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگه بەڕێوەچوو، کۆمەڵێک بریار و راسپاردە دەرکران لەوانە، لێخۆشبوونی گومرگی بوو لەو کەرەستە سەربازییانەی کەوەزارەتی پێشمەرگە وەک هاوکاری وەریان دەگرێت لەچوارچێوەی ئەو کۆمەکانەی کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە پێشکەش بە پێشمەرگەی کوردستان دەکرێت ."
ئەم بریارە دەبێتە دەسکەوتێکی گرنگ بۆ مێژوی هێزی پێشمەرگە و وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

راشگیاندووه‌:"دوای بەرەوپێشچونی پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق هاوکات بەشداربوونی سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە

لەکۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و پاڵپشتی ڕاستەوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تێگەیشتنی زۆری بەڕێز محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەچارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هۆکاری سەرەکی بوون بۆ دەرکردنی ئەم بریارە."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە