وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیەندراوێکی لەبارەی تەوتینی مووچەخۆرانەوە بڵاوکردەوە

کوردستان
10:08 - 2024-05-20

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، یەكەمین لیستی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاڕاستەی بانكی (TBI) كرا.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم لە چوارچێوەی پڕۆسەی بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستاندا، پێنجشەممەی رابردوو یەكەمین لیستی فەرمانبەران كە زانیاریی 368 فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەكانی هەرێمی كوردستان لەخۆگرتووە، ئاراستەی بانكی عێراقی بۆ بازرگانی كرا.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، حكومەتی هەرێم بەردەوامدەبێت لە ئامادەكردنی لیست و زانیاریی مووچەخۆران كە ئەم بانكە هەڵدەبژێرن و ئەو پرۆسەیەی كە بانكی ناوەندیی عێراق پەسەندیكردووە و هەفتانە لیستی نوێ بۆ بانكەكە ئامادە دەكات.
وەزارەتی دارایی دەشڵێت، هیوادارین بانكی عێراقی بۆ بازرگانی بە زووترین كات دەست بە كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ فەرمانبەرانی خوازیار بكات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP