کچێکى تەمەن 18ساڵ لەلایەن باوکیەوە کوژرا

کوردستان
12:42 - 2024-05-20

بەهۆى کێشەى کۆمەڵایەتییەوە لە پێنجوێن باوکێک بە چەقۆ هێرشیکردە سەر کچە تەمەن 18 ساڵانەکەى و بەسەختى برینداریکرد ، دواى گەیاندنى بە نەخۆشخانە کچەکە گیانى لەدەستدا و باوکەکە بەرەو شوێنێکى نادیار هەڵهات ، دواى دوو سەعات لە هەڵهاتنى باوکەکە مەفرەزەکانى بنكەی پۆلیسی پێنجوێن بە هاوکاریى هێزەکانى ئاسایش توانیان شوێنى تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە و دەستگیرى بکەن.
لە ئێستادا باوکەکە کە بکوژى کچەکەیەتى بەپێى ماددەى 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP