ئەمڕۆ دووشەممە13ی ئایار 2024، ئەحمەد حەمە کەریم و هاوڕێ دارۆ شێخ نوری ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، لیوا رکن عومەر ساڵح سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هێزەکانی 70، هیوا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوبەری گشتیی دژەتیرۆر دیار عومەر جێگری فەرماندەی فەرماندەیی کۆماندۆ، سەردانی کارگەیەکی نوێی بەرهەمهێنانی جل و بەرگ و پۆشاکی سەربازییان کرد.
کارگەکە كه نوێترین تەکنەلۆژیا و لە بەرزترین ئاستیی هونەری و لۆجستیی بۆ دابینكراوه، توانای بهرههمهێنانی پۆشاکی گونجاوی بۆ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان هەیهو لە توانایدایە ڕۆژانە جل و بەرگ بۆ زیاتر لە 1000 کەس ئامادەبکات و پشت بە دەستی کاریی ناوخۆییش دەبەستێت بۆ کارەکانی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP