بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی گەل و سەرکردایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات و رایدەگەیەنێت: "لەم ساتە سەختەدا دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە و هاوبەشی خەمیانین کە دڵنیام بەسەر ئەم کارەساتەشدا زاڵدەبن".
دەقی پەیامەکە :
بە دڵتەنگیی و خەمێکی قووڵەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی جەنابی عەلی خامەنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، گەل و سەرکردایەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی دۆست دەکەم بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران و خوالێخۆشبوو حسێن ئهمير عهبدوڵڵاهيان، وهزيرى دهرهوه و یاوەرانی.
لەم ساتە سەختەدا دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە و هاوبەشی خەمیانین کە دڵنیام بەسەر ئەم کارەساتەشدا زاڵدەبن.
لەخوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبووان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری هەموو لایەک بدات.
إنا لله وإنا اليه راجعون.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP