سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە

کوردستان
16:30 - 2024-05-09


لێپرسراوێکی باڵای بەشدارلە كۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، لێدوانێكی (شاسوار عەبدولواحید) سەبارەت بە رێككەوتنی پارتی و یەكێتی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن بە درۆ دەخاتەوە و دەڵێت:" شاسوار چەواشەکاری دەکات بۆ شاردنەوەی ئەو بەڵێنەی کە گوایە لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن سکاڵا تۆماردەکات" بەڵام "پارتی سکاڵای دواخستنی هەڵبژاردنی کردو شاسواریش بێدەنگە و بۆ خزمەتی پارتی سکاڵای نەکرد".

ئەو لێپرسراوە باڵایە بە میدیاكانی یەكێتی راگەیاند:"لەو كۆبوونەوەیەدا كە 22 كەسایەتی سیاسی و حكومی تێیدا بەشدار بوون، نە لە دوور و نە لە نزیك یەك وشەش لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان باسنەكراوە".

ئاماژەی بەوەشدا:" شاسوارعەبدولواحید بۆ چەواشەكردنی رای گشتی بەردەوام مەبەستیەتی بۆ رازیكردنی پارتی و رێككەوتنی ژێربەژێر، ناوی یەكێتی تێوە بگلێنێ، لەكاتێكدا پێشتر رایگەیاندبوو كە لە ئەگەری دواخستن، داوای یاسایی لە دادگای فیدراڵی لەسەر پارتی تۆمار دەكات، بەڵام لە بری ئەوە پەلاماری یەكێتی دەدات و مەبەستیەتی بەڵێن و هەڕەشەكانی پێشتری لە بیر خەڵك بباتەوە، چونكە خۆی و میدیاكەی پەردەپۆشی لێدوانەكانی خۆی دەكەن".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە