عیراق 5 هەزار خوێندكار بۆ خوێندنی باڵا دەنێرێتە دەرەوەی وڵات

عێراق
13:36 - 2024-04-28

حكومەتی عیراق پلانی ناردنە دەرەوەی پێنج هەزار خوێندكاری بۆ خوێندنی باڵا راگەیاند، لەو بارەیەوە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەراگەیاندراوێكدا ئاشكرایكردووە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەستپێكردنی ستراتیژی نیشتمانیی بۆ پەروەردەو فێركردن بۆ ساڵی خوێندنی 2024 راگەیاندووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، سودانی پێنج هەزار خوێندكاری بۆ خوێندنی باڵا دەنێرێتە دەرەوەی عیراق لەبوارو تایبەتمەندییە جیاجیاكاندا.
هەر بەپێی راگەیاندراوەكەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق، حكومەتی فیدراڵ بەشێوەیەكی جددی كار لەسەر بەرەوپێشبردنی كەرتی خوێندن لەسەرتاسەری عیراقدا دەكات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP