سەعدى ئەحمەد پیرە : پەلە بكرێت لە دووبارە نۆژەنكردنەوەی بازاڕى قەیسەرى هەولێر

کوردستان
21:14 - 2024-05-08

 سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان ، سەردانی بازاڕی قەیسەریی شاری هەولێری کرد كە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر بەهۆی ئاگركەوتنەوە ژمارەیەكی زۆر لە دوكانەكانی ئەو بازاڕە بەهۆیەوە سوتان و خاوەن و كاسبكارانی توشی زیانێكی زۆر هاتن ، لە نزیکەوە زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەی بینی گوێێ لە دوكاندار و كاسبكارانی ئەو بازاڕە گرت  

سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند: بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر جگەلەوەی سەنتەرێكی بازرگانی و شوێنی بژێوی هەزارەها كاسبكاری شارەكەیە هاوكات بەشێكیشە لەكەلتور و كەلەپوری هەولێر ، هەمیشە لەتەواوی جیهانەوە گەشتیاران كە دێنە هەولێر بەبێ سەردانیكردن و بینینی ئەو بازاڕە و شوێنە كەلتورییەكانی ناگەڕێنەوە ، بۆیە بۆتە بەشێك لە مێژووی دانەبڕاوی هەولێر ، پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان بەشێوەیەكی جدی هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە ئاشكرابكەن چونكە ئەم ڕووداوانە وایكردوە ئاستی متمانەی كاسبكاران بەرامبەر شوێنی كاركردن و ئاسایشی پاراستنی موڵك و ماڵ و سامانیان كەمبێتەوە ، لەسەر حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان پێویستە بە زووترین كات قەرەبووی زیان لێكەوتان بكەنەوە و هەموو پێداویستی و خزمەتگوزارییەكانیان بۆ دابین بكەن لەبابەتی ئەمنیەتی بازاڕەكە و كارەبا و سیستەمێكی كارای ئاگركوژێنەوە كە دلنیایی بداتە خاوەنكار و كاسبكارەكان ، جارێكی تر ڕووداوی لەم شێوەیە روونەداتەوە بەمەش دەتواندرێت ئەو متمانەیە بگێڕدرێتەوە لە نێوان هاوڵاتیان و  حكومەت بۆ ئەوەی دڵنیابن لە ئاسایشی موڵك و سەروەت و سامان و شوێنی كارەكانیان 

ووتیشی : پێویستە پەلە بكرێت لە جێبەجێكردنی دووبارە نۆژەنكردنەوەی ئەو بازارە ، بۆئەوەی كاسبكاران بەر لە جەژنی قوربان دەستبكەنەوە بە كار و پیشەی ڕۆژانەیان بەڵكو ئەو دەرفەتە لەدەست نەدەن كە ڕۆژانی پێش جەژن ڕۆژانی پڕ جولەی بازرگانیە 

‎سەعدی ئەحمەد پیرە ووتیشی ئێمە  لەگەڵ هەموو داوا ڕەواكانی خاوەن دوكان و كاسبكارەكانینسەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان ، سەردانی بازاڕی قەیسەریی شاری هەولێری کرد كە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر بەهۆی ئاگركەوتنەوە ژمارەیەكی زۆر لە دوكانەكانی ئەو بازاڕە بەهۆیەوە سوتان و خاوەن و كاسبكارانی توشی زیانێكی زۆر هاتن ، لە نزیکەوە زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەی بینی گوێێ لە دوكاندار و كاسبكارانی ئەو بازاڕە گرت  

سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند: بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر جگەلەوەی سەنتەرێكی بازرگانی و شوێنی بژێوی هەزارەها كاسبكاری شارەكەیە هاوكات بەشێكیشە لەكەلتور و كەلەپوری هەولێر ، هەمیشە لەتەواوی جیهانەوە گەشتیاران كە دێنە هەولێر بەبێ سەردانیكردن و بینینی ئەو بازاڕە و شوێنە كەلتورییەكانی ناگەڕێنەوە ، بۆیە بۆتە بەشێك لە مێژووی دانەبڕاوی هەولێر ، پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان بەشێوەیەكی جدی هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە ئاشكرابكەن چونكە ئەم ڕووداوانە وایكردوە ئاستی متمانەی كاسبكاران بەرامبەر شوێنی كاركردن و ئاسایشی پاراستنی موڵك و ماڵ و سامانیان كەمبێتەوە ، لەسەر حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان پێویستە بە زووترین كات قەرەبووی زیان لێكەوتان بكەنەوە و هەموو پێداویستی و خزمەتگوزارییەكانیان بۆ دابین بكەن لەبابەتی ئەمنیەتی بازاڕەكە و كارەبا و سیستەمێكی كارای ئاگركوژێنەوە كە دلنیایی بداتە خاوەنكار و كاسبكارەكان ، جارێكی تر ڕووداوی لەم شێوەیە روونەداتەوە بەمەش دەتواندرێت ئەو متمانەیە بگێڕدرێتەوە لە نێوان هاوڵاتیان و  حكومەت بۆ ئەوەی دڵنیابن لە ئاسایشی موڵك و سەروەت و سامان و شوێنی كارەكانیان 

ووتیشی : پێویستە پەلە بكرێت لە جێبەجێكردنی دووبارە نۆژەنكردنەوەی ئەو بازارە ، بۆئەوەی كاسبكاران بەر لە جەژنی قوربان دەستبكەنەوە بە كار و پیشەی ڕۆژانەیان بەڵكو ئەو دەرفەتە لەدەست نەدەن كە ڕۆژانی پێش جەژن ڕۆژانی پڕ جولەی بازرگانیە 

‎ سەعدی ئەحمەد پیرە ووتیشی ئێمە  لەگەڵ هەموو داوا ڕەواكانی خاوەن دوكان و كاسبكارەكانین

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە