بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانیی و پاسپۆڕت و نشینگەی سەر بەوەزارەتی
ناوخۆی عێراق رايگەیاند: پارەدانی کاش بەهەموو جۆرێک کۆتاییـهاتووەو، لەمەودوا بەشێوەی
ئەلیکترۆنی دەبێت.
ئاماژەى بەوەشکرد: بڕیارەکە لەوەزیری ناوخۆوە دەرچووەو ئەوانیش
جێبەجێیانـکردووە بەهەموو شێوەیەکیش بۆ پارەدان لەناو فەرمانگەکان چی تر پارەی کاش
کاری پێناکرێت و تەنها لەرێگەی سیستەمی (پی ئۆ ئێس)ەوە دەبێت.
بڕیارەکە لەرۆژی یەکی ئایارەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو
بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بەتەواوی ئامادەکراون و هیچ کێشەیەک نەماوە لەبەردەم
پرۆسەکەدا.
جەختیشکراوەتەوە: ئەم هەنگاوە بۆ گەشەپێدان و ئاسانکاریکردنی
رێکارەکانە بۆ هاوڵاتییان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP