سه‌رۆك بافڵ هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی کوێخا عەلی کوێخا حەمەئەمین تەلانی ده‌رده‌بڕێت

کوردستان
18:05 - 2024-04-29



بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خزمانی جاف دەکات بۆکۆچی دوایی کوێخا عەلی کوێخا حەمەئەمین تەلان کەسایەتی دیاری ئێلی جاف و دۆڵی جافەتی دەکات.

دەقی پرسەنامەکە....

بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرزی کوێخا سمایلی تەلان
‎بەڕێز کاک مەحمود کوێخا سمایلی تەلان
‎بەڕێزان لە خزمانی جاف 

‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کوێخا عەلی کوێخا حەمەئەمین تەلانی، کەسایەتیی کۆمەڵایەتی و  دیاری ئێلی جاف و دۆڵی جافەتی، برای خوالێخۆشبوو (کوێخا سمایلی تەلان) و مامی بەڕێزتانم پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە هەمیشە رۆڵ و پێگەتان لەخزمەت خەڵك و چاكەی گشتیدا دیار و بەرچاوە.

‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP