له یاری نێوان بارسێلۆنا و ڤالێنسیا لە هەفتەی ٣٣ و لە و دیدارەدا رۆبێرت
لیڤاندۆڤسکی ئەستێرە و هێرشبەری یانەکە دەدرەوشایەوە، ئاستیکی بەرز و سەرنج راکێشی
پێشکەشکرد، توانی هاتریک تۆمار بکات و سێ خاڵی دیدارەکە بەیانەکەی ببەخشێت, دوای
کۆتایی هاتنی ئەو بەیەکگەیشتنەش کوڕە پۆڵەندیەکە بەم شێوەیە بۆ میدیاکان دوا: زۆر
دڵخۆشم کەتوانیم هاوکاریەکی باشی یانەکەم بکەم و لەشکست رزگاری بکەم, لەگەڵ یانەی
بارسێلۆنا دڵخۆشم و دەمەوێت لێرە بەردەوام بم و سەرجەم ئەو هەواڵانە دوورن لە
راستیەوە، کەباس لە وە دەکەن لە کۆتایی ئەم وەرزە یانەکەم جێ بهیڵم, هەروەها دڵخۆشم
بە مانەوەی چاڤی راهێنەر و بەردەوام بوونی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا، ئەمەش هێزێکی
زۆری پێ بەخشین و دەمانەوێت لەوەرزی نویدا بەشێوەیەکی باشتر بگەڕێینەوە نێو لاکێشە
سەوزەکان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP