پێکهاتەى بەرازیل گۆڕا ... گۆڵپارێزێک بانگێشتکرا 34 ساڵ تەمەنێتی

وەرزش
14:37 - 2024-05-21


گۆڕانکارى لە پێکهاتەى هەڵبژاردەى بەرازیل کرا بۆ یارییەکانى کوپا ئەمریکا و لە بری ئیدرسۆنى گۆڵپارێز ، گۆڵپارێزێکى 34 ساڵان بانگێشتکرا کە تاکو ئێستا نەیتوانیوە نوێنەرایەتى هەڵبژاردەى ولاتەکەى بکات .
لە خولى نایابی ئینگلیزى و لە یارى نێوان مان سیتى و تۆتنهام ئیدرسۆن مۆراسی گۆڵپارێزى بەرازیلى دووچارى پێکانێکى قورس هات و بە گریانەوە یاریگاى بەجێهێشت ، بەڵام بێ ئاگا لەوەى پێکانەکەى تەنها کاریگەرى لەسەر یاری نەکردنى لە خولى پریمەرلیگ ناکات بەڵام خەون و ئاوانەکانى بەتەواوى دەکوژێت و بێ بەشى دەکات لەیەکێک لە بەهێزترین پاڵەوانێتیە جیهانییەکان کە ئەویش رکابەرییەکانى کوپا ئەمریکایە .
دوای پێکانى ئیدرسۆنى گۆڵپارێز ، دۆریفاڵ جۆنیۆرى راهێنەرى سیلیساو بە ناچارى گۆڕانکارى لە پێکهاتەکەى کرد و بە شێوەیەکى ڕەسمى دوورخستەوەى گۆڵپارێزەکەى راگەیاند ، وەک جێگرەوەیەکیش گۆڵپارێزێکى 34 ساڵانى بانگێشتى سامبا کرد کە تاکو ئەم ساتە نەیتوانیوە نوێنەرایەتى ووڵاتەکەى بکات ئەویش رافاێلى گۆڵپارێزى ساوپاولۆیە .
پێ دەچێت ئەلیسۆنى گۆڵپارێزى یانەى لیفەرپول لەتەواوى یارییەکانى کوپا ئەمریکا گۆڵپارێزى سەرەکى بێت

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP