نیکۆ ولیامز و بارسێلۆنا مێرکاتۆیەکى
دوورو درێژ بەسەر دەبەن و لەدەسکشکانەوەیەکى گەورەدان ، گفتوگۆکانى نێوان یاریزان
و یانەکە زۆرى خایاند و هەر رۆژەو کۆسپێک دروست دەبێت و گرێبەستەکە لە لێوارى
واژۆکردنەوە دەگەڕێنێتەوە بۆخاڵى سەرەتا، پارساڵ هەولێکى زۆر هەبوو بۆ ئەوەى نیکۆ
پەیوەندى بکات بەریزەکانى یانەى بارسێلۆناوە بەڵام دواتر هەمووشت گۆڕاو یانە
کەتەلۆنیەکە دانى ئۆلمۆى رازی کرد ، ئەم وەرزە دووبارە هەمان چیرۆک و فیلم
دەسیتپێکردەوە ، گفتۆگۆیەکى چڕ و دوور درێژ هەیە ، هەر رۆژەو هەواڵێک
بڵاودەکرێتەوە ، بەر لەهەفتەیەک هەموو گفتوگۆکان بەو ئاراستەیەدا رۆشت کە کارەکان
کۆتایی هاتوەو نیکۆ ولیامز و بارسا گەشتوون بە رێکەوتن و بۆ شەش وەرز یانەکە بۆتە
کەتەلۆنى .
هەر ئەمرۆ مێزەکە قڵپ کرایەوە و
میدیاکان باس لەوەدەکەن خەریکە کەلێن دەکەوێتە نێوان خودى یاریزانەکە و بارسیلۆنا
.
ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە،
دانوستانەکانی بارسا بۆ گواستنەوەی نیکۆ ویلیامز چۆتە قۆناغی کۆتاییەوە، نە یانەکە
و نە یاریزانەکە هەوڵی درێژکردنەوەی پرۆسەکە نادەن بۆ ئەوەی هیچ پێکدادانێک لەگەڵ یانە
باسکییەکەدا ڕوونەدات.
بلوگرانە بەڵێنیدابوو پێش ٩ی تەمموز،
ئەو وادەیەی ویلیامز بۆ بەشداریکردن لە مەشقەکانی تیپەکە دیاریکرابوو، پرۆسەی پارەدانەکە
تەواو بکات، ئێستا دۆخى نیکۆ هیچ باش نیە و لەلایەن هاندەرانى بلباوەو هێرشى
دەکرێتە سەر ئەگەر نیکۆ نەچێتە بارسا ئەوا روبەرووى دۆخێکى قورس دەبێتەوە .
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرایکردوە
، دانوستانەکانی نێوان ئیدارەی بارسێلۆنا
و بریکاری ئەو یاریزانە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەستاون، ئەمەش نیگەرانی و ناڕازیبوونی
ناو ئۆفیسەکانی یانەکەی لێکەوتووەتەوە، یەکێک لەهۆکارەکانى وەستانى دانوستانەکان
بۆ ئەوەدەگەڕێتەوە کە نیکۆ ولیامز لە رێگاى بریکارى کارەکانیەوە هەوڵى گرەنتى
کردنى ناوەکەى دەکات لە لیستى یاریزانانى بارسێلۆنا و ترسى ئەوەى هەیە هەمان دۆخى دانى
ئۆلمۆى بەسەربێتەوە .
یانەی بارسا دڵنیایی دەداتە یاریزانە
باسکییەکە کە دۆخی دادپەروەرانەی یانەکەی باشتر دەبێ ، هەڵوێستی نیکۆش بە زیادەڕەوی
دەزانن.
هاوکات فشارەکانی ئەتلەتیک بلباو بۆ
چاودێریکردنی توانای بلوگرانە بۆ تۆمارکردنی یاریزانان بەردەوامە، هەفتەی ڕابردوو کۆبوونەوەیەک لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ
لالیگا ئەنجامدرا و وردەکارییەکانی بۆ ڕای گشتی دزەپێکرا، بەیاننامەیەکی رەسمى یانە
باسکەکە کۆبوونەوەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕەخنەی لە دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی
بەرشەلۆنە گرتووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP