سودە سەر سورهێنەکانى گواستنەوەى مێسى بۆ خولى سعودیە !

وەرزش
12:23 - 2025-06-26


سودە سەر سورهێنەکانى گواستنەوەى مێسى بۆ خولى سعودیە !

لێونێل مێسى ئەرژەنتینى ، بۆندەکەى لەگەڵ یانەى ئینتەرمیامى ئەمریکى کۆتایی پێ دێت و هیچ گریمانەیەک نیە بۆ تازەکردنەوەى گرێبەستەکەو پێ دەچێت مێسى چەشنى رۆناڵدۆى ڕکابەرى گڕ لە تۆپى پێ بەربدات و وەچەرخانێکى مێژوویی لە رۆژهەڵاتى ناوەراست بکات بە پەیوەندیکردن بە ریزەکانى یەکێک لە یانەکانى ( هیلال و ئەهلى ) .
بەرۆیشتنى بۆ خولى یانەکانى سعودیە ، دەرگاى گەورە بە ڕووى تۆپى پێى سعودیە دەکرێتەوە هەر وەک چۆن لە دوو ساڵى رابردوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەو دەرگایەى بۆکردەوە ، ئێستاش مێسى کارەکەى دۆن دەکات .
سوودەکانى مێسى بۆ خولى رۆشنى سعودیە زۆردەبێت :  لەوانەش

1- گەیشتن بە جیهانی زیاتر

(بە گواستنەوەی بۆ خولی سعودیە دەرگای نوێ بەڕووی هاندەران و ناوبانگ و گەیشتن بە جیهاندا دەکاتەوە کە ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بە درێژایی ژیانی وەرزشی چێژی لێ وەرگرتووە.

2- ڕاکێشانی فەرشەکە لە ژێر خولی ئەمریکییەوە بە تەواوی

گواستنەوەی مێسی بۆ خولی سعودیە گورزێکی وێرانکەر دەبێت بۆ ئێم ئێڵ ئێس کە بەهێزترین ڕکابەری خولی ڕۆشن بووە لە دەرەوەی ئەوروپا لە ڕاکێشانی ئەستێرەکان.

3- گرێبەستێکی گرنگ بۆ خولی سعودیە

گواستنەوەی مێسی گرێبەستێکی خەیاڵى دەبێت بۆ خولی سعودیە، ئەمەش بەردەوامی و  درەوشاوەیی ڕۆشن لیگ پشتڕاست دەکاتەوە وەک شوێنێکی سەرنجڕاکێش بۆ ئەستێرە سەرەکییەکان.
لە ماوەی دوو وەرزی ڕابردوودا سعودیە چەندین ئەستێرەی بەناوبانگی بۆ خۆی ڕاکێشاوە، دیارترینیان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و کەریم بنزیمە و نگۆلۆ کانتێ و ئەلێکساندەر میترۆڤیچن.

4- دوا ئاڵنگارى لەگەڵ ڕۆناڵدۆ

گواستنەوەی مێسی بۆ خولی سعودیە دەبێتە هۆی ڕووبەڕووبوونەوەی نوێ و درێژخایەن لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی کاپتنی یانەی نەسری سعودی.
مێسی و ڕۆناڵدۆ ساڵانێکی زۆر لە خولی ئیسپانی رکابەربوون،
ڕەنگە کۆتا  ئاڵنگارى مێسی لە یاریگاکانى تۆپی پێ لە سعودیە بێت بەرامبەر بە گەورەترین ڕکابەری بەدرێژایی ژیانی وەرزشی کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە.

5- دەستکەوتەکانی بازاڕکردن

خولی سعودیە لە ئەگەری گرێبەستکردن لەگەڵ مێسی، سوودێکی بەرچاوی بەبازاڕکردن دەچنێتەوە، دیارترینیان بەبازاڕکردنی مافی پەخشکردنە بۆ وڵاتانی دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئاکۆ بیبانى

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP