دوای بەسەربردنى سەردەمێکى زێرین و پڕ
لەدەسکەوت ، دواجار و دوای کۆتایی هاتنى یارییەکانى جامى جیهانى یانەکان ،
لۆکامۆدریچى ئاوازدانەرو مۆسیقاژەنى یانەى ریاڵ مەدرید ماڵئاوایی لە یانەى شاهانە
دەکات و بۆ یەک وەرز بۆند لەگەڵ یانەى ئەى سى میلانى ئیتاڵى واژۆدەکات .
فابریزۆ رۆمانۆ شارەزا لە گواستنەوەى
یاریزانان جەخت لەوەدەکاتەوە ، هەموو ووردەکارییەکانى پەیوەست بە گواستنەوەى
یاریزانە تەمەن 40 ساڵانەکە کۆتای هاتوە ، دوای کۆتایی هاتنى یارییەکانى جامى
جیهانى یانەکان کەلە ئێستادا لە ئەمریکا یارییەکانى ئەنجام دەدرێت ، لۆکا لەگەڵ
ریاڵ مەدرید بەشدارە ، لەگەڵ کۆتایی پاڵەوانێتیەکەش کاروانى وەرزشى لۆکا کۆتایی
دێت و ئیدى ماڵئاوایی لەریاڵ مەدرید دەکات و بۆ یەک وەرز دەبێت بە یاریزانى نوێى
ئەى سى میلانى ئیتاڵى .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP