دیگۆ سیمۆنى ئەرژەنتینى ، راهێنەرە
توڕەو پڕ جوڵەو شپرزەکەى ئەتلەتیکۆ مەدرید ، ئەو راهێنەرەى 90 دەقیقە لەسەر هێڵى
یاریگا دێت و دەڕوات بە بێ ئەوەى ماندوو بێت ، هەندێ جار کێشە بۆ داوەرانیش دروست
دەکات و لە کاتى بردنەوەکان دڵخۆشەو ڕادەکات ، لە کاتى شکستەکانیش قسە دەکات و
رەخنە دەگرێت.
14 ساڵە لە ئەتلەتیکۆ مەدرید مایسترۆ
و پلان دارێژەرى یانەکەیە ، 14 ساڵە شێوازێکى یاریکردنى بۆ یاریزانان دروستکردوە و
ئێستا یانەکە بەو شێوازە تایبەت و پڕ رۆحیەتە و تاقەت پڕوکێنە دەناسرێتەوە کە
سیمۆنى هێڵە گشتییەکانى کێشاوە! ە 14 ساڵى رابردوو یانەى ئەتلەتیکۆ مەدرید بڕە
پارەیەکى خەیاڵى لە گواستنەوەى یاریزانان خەرجکردوە ، شۆڕشە داراییەکەى ئەتلەتیکۆ
هیچ جیاوازییەکى ئەوتۆى لەگەڵ خەرجییەکانى ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا نیە ، بەڵام
یانەکە بێ دەستکەوتە ، یانەکە بێ نازناوە ، ئەتلەتیکۆى مەزن قۆناغى باش دەبڕێت
بەڵام لە کۆتایدا تەنها ماندووبوونى بۆدەمێنێتەوە ، لە خولى ئیسپانی نەتیوانى
رکابەرى بارساى پاڵەوان و ریاڵ مەدریدى دووەم بکات ، لەخولى یانە پاڵەوانەکانى
ئەوروپا مایە پووچ بوو ، لە جامى شاى ئیسپانیاش دەست بەتاڵ بوو .
ساڵانە ئیدارەى یانەى ئەتلەتیکۆ
مەدرید شانازییەکانى یانەکە پێشکەش بە سیمۆنى دەکەن و لەسەر مێزى گفتوگۆ کێیی
دەوێت بۆى دەگوازنەوە ، دەستێوەردان لەکارەکەى ناکەن ، بۆ بەدى هێنانى ئامانجەکانى
کێی پێویستە بۆى دەستەبەردەکەن ، لەو سەرەوە تیپەکە بەدەستى خاڵییەوە دەگەڕێتەوە ،
لە 14 ساڵى رابردوو دیگۆى ئەرژەنتنى تەنها جارێک نەیتوانىیوە یانەکە بەنازناوى
خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا شادبکات ، هەرچەندە چەندجارێک گەیشتوە بە یارى
فایناڵ .
ئێستا هاندەرانى یانە سوورو سپییەکە
زۆر لە راهێنەرەکەیان توڕەن و پێیان وایە
شکستى هێناوە لەوەى ئەتلەتیکۆ بکات بە یانەیەکى زلهێز سەربارى ئەو پارە زۆرى بۆى
خەرجکراوە ، ئەوەتا لە دواین پاڵەوانێتى کە جامى جیهانى یانەکان بوو ، ئەتلەتیکۆ
لە قۆناغى گرووپەکان شکستى هێناو نەیتوانى بگات بە قۆناغى 16 سەربارى ئەوەى شەش
خاڵى کۆکردەوە ، بەڵام بەجیاوازى گۆڵ لە پاڵەوانێتیەکە دوورخرایەوە .
ئاکۆ بیبانى
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP