بۆچى ئۆسیمین رەتیکردەوە پەیوەندى بە یانەى هیلالەوە بکات؟

وەرزش
12:07 - 2025-07-08

بۆچى ئۆسیمین رەتیکردەوە پەیوەندى بە یانەى هیلالەوە بکات؟

فیکتۆر ئۆسیمینى نەیجیرى و هێرشبەرى یانەى ناپۆلى ئیتاڵى نەچووە ژێر فشارى پارە زۆرو خەیاڵیەکانى سندوقی وەبەرهێنانى سعودى و هەموانى شۆککرد کاتێک بۆندە زەبەلاحەکەى یانەى هیلالی رەتکردەوەو یانەى گەڵەتەسەراى هەڵبژارد ، ئۆسیمین هێرشبەرێکى بەهێز و خێراو کاریگەرە بەڵام لەماوەکانى رابردوو بەبەردەوام لەگەڵ یانەکەى باشوورى ئیتاڵیا لە کێشەدابوو هەربۆیە خۆى یەکلاکردەوە کە چیتر درێسى ناپۆلى ناپۆشێت .
 هیلالى سعوودى زۆر بەجدى هاتە کێبرکێى گواستنەوەى هێرشبەرە نەیجیریەکە و ئامانجى ئەوەبوو رازى بکات پەیوەندى بەخولى سعودیەوە بکات ، زۆر نزیکیش بوو لە ئامانجەکەى ، لە پڕ هەمووشت گۆڕا ، ئۆسیمین ئاوەڕى لە پارەکان نەدایەوەو مانەوەى لەئەوروپا هەڵبژاردو پێى باشتربوو بۆندەکەى گەڵەتەسەرای قبوڵبکات هەرچەندە بەراورد ناکرا بە بۆندەکەى هیلال بەڵام چەند هۆکارێک هەبوون بۆئەوەى خولى سعودى ڕەتبکاتەوە لەوانەش :

1- هەستکردن بەوەى کە ئەمە دوا دەرفەت نیە .
هێشتا تەمەنى هێرشبەرە نەیجیریەکە 26 ساڵى تێنەپەڕاندوە  ئەمەش هۆکارە بۆئەوەى ئاستى بەرز پێشکەش بکات و لەو رێگایەوە بگەڕێتەوە بۆ یەکێک لە یانەزلهێزەکانى ئەوروپا، ئۆسیمین پێى وایە تەمەنى 26 ساڵى بۆ هێرشبەران کاتێکى گونجاوە بۆ ئەوەى ئاستى بەرز پێشکەش بکەن .

2- مانەوە لەئەوروپا
بەشداریکردن لە خولەکانى ئەوروپا خەونى هەموو ئەستێرەیەکى تۆپى پێیە ، هەر چەندە خولى تورکى یەکێک نیە لە پێنج خولە گەورەکەى ئەوروپا بەڵام ئۆسیین هەست بەوە دەکات لە ئەوروپا بیت چاوى زۆری یانەکانت لەسەر دەبێت .

4- بەشداریکردن لە چامپیۆنزلیگ لەرێگاى گەڵەتەسەرایەوە

ئۆسیمین لە رێگاى یانەى گەڵەتەسەراییەوە کە هەمیشە بەشدارە لە چامپیۆنوس لیگ هەوڵدەدات لە ئەوروپا بدرەوشێتەوەو برەو بە ئاستى بدات ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ ئەوەى رادارى یانە گەورەکان بە ووردى چاودێرى بکەن .

4- ترس لەسەرکردایەتى نەکردنى یانەى هیلال

 یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان بۆ پەیوەندى نەکردن بە خولى یانەکان سعودیەوە ئەو ترسە بوو کە ئۆسیمین نەبێت بە ئەستێرەى ژمارە یەکى یانەکە ، یانەى هیلال جیاواز لە یانەکانى دیکە هەمیشە هێماى کاپتنى دەبەخشێت بە یاریزانە ناوخۆییەکان و یەکێک لە یاریزانە سعودیەکان هێماى کاپتنى پێدەدرێت ، ئەمەش وایکرد ئۆسیمین هەست بکات کە هیچ کات یاریزانى ژمارە یەک نابێت لە یانەکەو ئەو یاریزانەى هەڵگرى شارەى کاپتنى دەبێت کاریگەرى زیاترى دەبێت لەو .

5- ئەزمونەکەى نەیمار
دووبارە بوونەوەى ئەزمونە شکستخواردوەکەى نەیمار داسێلڤا لە یانەی هیلال ترسێکى گەورەى لاى ئۆسمین دروستکردوە ، نەى لەسەرەتاوە بەبەهێزى دەرکەوت دواتر کەوتە ژێر گوشارى میدیا و هاندەران و پێکان رێگەى نەدا ئامانجەکەى بپێکێ .




ئاکۆ بیبانى




بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP