دوای گیان لەدەستدانى دیگۆ جۆتا و
براکەى لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا ، کریستیانۆ رۆناڵدۆى پورتوگالى و کاپتن و سەرکردەى
هەڵبژاردەکە کە ساڵانێکى زۆرە هاورێی یەکترن و لە خۆشى و ناخۆشیەکانى هەڵبژاردەکە
پێکەوەبوون ، پەیامێکى پڕ لە ئازارى بۆ مەرگى دیگۆ جۆتاى هاوڕێی نوسیووە لە
پەیامەکەدا دەڵێت :
باوەڕپێنەکراوە و ناچێتە ئەقڵەوە ئاخر
ئێمە تازە لەهەڵبژاردەى نشتیمانى پێکەوەبووین ، تازە هاوسەرگیریت کردبوو ،
سەرەخۆشى خۆم ئاراستەى خانەواکەت ، خێزان و هاوسەرت دەکەم ، هیواى هێزێکى زۆریان
بۆدەخوازم دەزانم هەمیشە لەگەڵیان دەبیت ، رۆحتان شادبێت و دیگۆ و ئاندرێ ، بیرتان
دەکەین .
شەوى رابردوو ، دیگۆ جۆتا و ئاندرێى
براى لە ڕووداوێکى قورسى هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا ، ئەمەش هەموو ورزشکارانى لە
جیهان شۆک و بێ تاقەت کرد .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP