ئەو کاتەى چیچتاریتۆ یارى هەبوایە تاوان
لەمەکسیک کەم دەبوەوە !
چیاریتۆ کە تۆ دێی خونچە دەپوشکێ ، کە
تۆ دەردەکەوی گوڵ لە تۆ دەچێ ، ئەمە چ کاریگەریەکە ، کاتێک چیچاریتۆى مەزن و
هێرشبەر یارى هەبێت ، شەقامەکان لە پایتەختى مەکسیک چۆڵ بێت و دزینى ئۆتۆمبێل کەم
بێتەوە و رێژەى تاوانکردن و کوشتنیش نەمێنێت و تاڵانکردنیش بوونى نەمێنێ! ئەمە چ
عەشقێکە بۆ ئەو یاریزانەى کە هەموو مەکسیکییەکان شانازى پێوەبکەن و لەکاتى
یارییەکاندا هەمووان بەدیار شاشەی تیڤییەکانەوە دابنیشن و چەپڵە بۆ ئەفسانەکەیان
لێبدەن ، چیچاریتۆ گەیشت بە لوتکەى ئاست بەرزى و مەکسیکییەکانیش تاکو دوا پلەى
خۆشەویستى ئاشقی چیچاریتۆى هێرشبەر بوون ، پێگەى چیچاریتۆ لاى مەکسیکییەکان لە
ترۆپکدا بوو ، ئەوان پێیان وابوو چیچاریتۆ دیارى خواوەندە بۆ گەلى مەکسیک،
چیچاریتۆ هێندە یاریزانێکى کاریگەربووە لە تۆپى پێ و وڵاتەکەیدا ، بەهەر شەقام و گەڕەکێکدا برۆشتیایە چەشنى پادشاى
وڵات لێیا دەڕوانی ، لەگەڵ بینینى چیچاریتۆ خۆر و مانگ زیاتر قەشەنگ دەبوون !
خافێر هێرناندێز بالکازار لە حوزەیرانی
١٩٨٨ لە شاری گوادالاخارا لە ویلایەتی خایسکۆ لە مەکسیک لەدایکبووە ، لە شاری مۆرێلیای
ویلایەتی میشیگان گەورە بووە و باوکی خاڤیێر چیکارۆ هێرناندێز گیتێرێز یاری تۆپی پێی
پیشەگەرانەی بۆ مۆنارکا مۆرێلیا کردووە.
بۆ ماوەی چوار وەرز لە یانەی
گوادالاخارای مەکسیکی یاریی کردووە، لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٠دا ڕووی لە یانەی
مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی کرد ، یەکەم یاریزانی مەکسیکی بوو کە یارى بۆ مانیۆ
بکات ، بۆ ماوەی پێنج وەرز یاری بۆ یانەکە کردووە، لەو
ماوەیەدا بەشداری 103 یاری کردووە و 37 گۆڵی تۆمار کردووە.
لە وەرزی ٢٠١٤ بە خواستن بۆ یانەی ڕیال
مەدرید یارى کرد ، ٢٣ یاری ئەنجامدا و ٧ گۆڵی تۆمارکرد.
چیچاریتۆ یەکەم یاری خۆی بۆ وڵاتەکەی
لە ئەیلوولی ٢٠٠٩ بەرامبەر کۆڵۆمبیا ئەنجامداوە ، 109 یارى بەدرێسى وڵاتەکەیەوەکردو
خاوەنى 52 گۆڵى نێودەوڵەتیە .
ئاکۆ بیبانى
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP