هێرشبەرەکەی یۆڤانتۆس بڕیارێکی یەکلاکەرەوە دەدات سەبارەت بە ئۆفەرەکانی سعودیە و تورکیا

وەرزش
16:10 - 2025-06-29



دۆسان فلاهۆفیچ ئۆڤەری سەرجەم یانەکانى سعودیە و تورکیا ڕەتدەکاتەوەو مانەوە لە ئیتاڵیا هەڵدەبژێرێت ، ئەمەش کارەکانى ئیدارەى یانەى یۆڤینتۆس قورستردەکات کە ئامانجى ئەوەبوو لە کاتى جێهێشتنى یانەکە لەلایەن دۆسان فلاهۆفیچەوە گرێبەست لەگەڵ جۆناسان دەیڤد ئەنجام بدات کە لەماوەکانى رابردوو لەسەر سەرجەم مەرجە کەسییەکان رێکەوتن کرابوو ، لە چەند مانگی ڕابردوودا دۆسان فلاهۆفیچى سڕبی لە لایەن یانەی فەنرباخچەی تورکیەوە گرنگى پێ دەدرا ، هەروەها ناوی ئەو یاریزانە بە چەند یانەیەکی خولی رۆشنى سعودیەوە بەسترابوەوە .
ڤلاهۆڤیچ نایەوێت ڕوو لە تورکیا یان ڕۆشن لیگ بکات، هەروەها دەیەوێت لە خولی ئیتاڵیا بمێنێتەوە و یاری بکات.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، هێرشبەرە سربییەکە لەگەڵ یۆڤانتۆس دەمێنێتەوە تا گرێبەستەکەی تەواو دەبێت، یان دەچێتە یانەیەکى ئەوروپی، لەوێش دەتوانێت هەمان ئەو مووچەیەی لە یۆڤانتۆس وەریدەگرت بەدەستبهێنێت.
ڤلاهۆڤیچ وەرزی ڕابردوو 41 یاری لەگەڵ یۆڤانتۆس لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا بەشداری کردوە و 15 گۆڵی تۆمارکرد و پێنج ئەسیستیشی هەبووە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە